له رووبار‌ى چۆمان
ماسیگرێك كاره‌با گرتى و گیانى له‌ده‌ستدا
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر ماسیگرێك له رووبار‌ى چۆمان به‌هۆى به‌ركه‌وتنى به ته‌زووى كاره‌با گیانى له‌ده‌ستدا.
كاروان میراوده‌لى، به‌ڕێوه‌به‌رى به‌رگرى شارستانى ئیداره‌ى سۆران گیانله‌ده‌ستدانى ئه‌و كه‌سه‌ى بۆ 964 پشتڕاستكرده‌وه و ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌رێگاى مولیده‌ى بچووكه‌وه ویستویه‌تى به‌كاره‌با راوىاسی بكات به‌ڵام كاره‌با گرتوویه‌تى و گیانى له‌ده‌ستداوه.
وتیشی “راوچییه‌كه ناوى سه‌رهه‌د ئه‌سعه‌د ئیبراهیم ته‌مه‌ن 31 ساڵ و خه‌ڵكی قه‌زاى خه‌لیفانه و به‌مه‌به‌ستى راوه‌ماسی چووبووه سه‌ر ئه‌و به‌شه‌ى رووبار‌ى قه‌زاى چۆمان كه ده‌كه‌وێته نزیك گوندى ناوکێلەکان”.
هۆكار كاره‌با گرتنه‌كه‌ى ئه‌وه‌بووه كه له‌دواى ئه‌وه‌ى كاره‌بای مۆلیده‌كه‌ى له ئاوى رووباره‌كه داوه ته‌واوى ئه‌و شوێنه بارگاوى بووه به ته‌زووى كاره‌با و كاره‌با گرتوویه‌تى.
ئاماژه‌ى به‌وه‌شكرد، له‌لایه‌ن تیمه‌كانیانه‌وه ته‌رمه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى پزیشكى دادى سۆران كرا‌و دواتریش راده‌ستى خێزانه‌كه‌ى ده‌كرێته‌وه.