بەردەوام دەبین لە هەوڵەكانمان

مەسرور بارزانی: لە بارەی موچەوە دوو رۆژی دیكە ئومێدێک دەبێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

سەرۆک وەزیرانی هەرێمی كوردستان مەسرور بارزانی رایگەیاند، لە بارەی دابینكردنی موچەی فەرمانبەرانی كوردستان لەگەڵ بەغدا بێ ئومێد نین و لە دوو رۆژی داهاتوودا ئومێدێك دەبێت.

مەسرور بارزانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا ئەمڕۆ لە هەولێر دوای كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ میدیاكان قسەی كرد و رایگەیاند، ئەگەر داهاتی ناوخۆ بەشی بكردایە موچەیان پێ دابەش دەكرد و چاوەڕێی بەغدا نەدەبوون.

هەروەها وتی، بڕیارە شاندێك لە بەغداوە بێن و گفتوگۆ لە بارەی چارەسەركردنی كێشەی موچە بكەین.

وتیشی، “ئەگەر لەگەڵ بەغدا رێكنەكەوین، سەخت دەبێت”.

بارزانی ئاماژەی بەوەدا، فشارێكی زۆر خراوەتەسەر ئابووریی كوردستان، بۆیە داهاتی ناوخۆ وەک پێویست نییە و بەشی ئەوە ناكات موچەی پێ دابەش بكەن، بەڵام هەرچی پێیان بكرێت بۆ دابینكردنی موچەی فەرمانبەران دەیكەن.

لە بەشێكی دیكەی قسەكانیدا سەرۆك وەزیرانی كوردستان ئاشكرای كرد، 800 هەزار فەرمانبەر لە هەژماری من تۆمار كراون.

لە بارەی خانەنیشنانیشەوە رایگیاند، بەمزووانە چارەسەری كێشەی موچەكانیان دەكەن و هەموو موچەكانیان پێدەدرێت.

مەسرور بارزانى ستایشى شاندى هەرێم دەکات

مەسرور بارزانى ستایشى شاندى هەرێم دەکات