هەوڵدانی خێمە سوودی نەبوو
جوتیارانی مەخموور بەهەناسە ساردی كۆتاییان بە خۆپیشاندانەكە هێنا
+964
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
دوای ئەوەی بەرەبەیانی ئەمرۆ جوتیارانی 70 گوند لەقەزای مەخموور گردبوونەوە لە دژی بڕیاری سایلۆ دوای عەسر بڵاوەیان لێكرد و خۆپیشاندانەكە كۆتایی هاتوو خێمەكە سوودی نەبوو.
ئاپۆ عمر کەێک لە جوتیارەکانی ئەو سنوورە جوتیارە بۆ 964وتی، “هەرچی جوتیارە بەناچاری قبوڵی كرد ئەم زەرەرە بكات بەشێك لە جوتیارەكان رازی بوون بە بڕیارەكە ئێمەش بووینە قوربانی ئەوان و خۆپیشاندانەكەمان كۆتایی پێهێنا”.
لای خۆیەوە مەروان حسێن بەڕێوبەری كشتوكاڵی قەزای مەخمور بۆ 964 وتی، زۆریان هەوڵداوە بەڵام سوودی نەبووە ئەم بڕیارە دەبێت لە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق هەڵبوەشێتەوە.
سایلۆی مەخموور ئەمساڵ بۆ هەر دۆنمێك زەوی 371 كیلۆ گەنم وەردەگرێت و جوتیار هەیە لە 80 تۆن تەنیا 14 تۆن گەنمی لێوەرگیراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی