هەواڵەکان
جوتیارانی مەخمور دژی سایلۆ گردبوونەوە و خێوەتیان هەڵدا
ژووری هەواڵ
جوتیارانی مەخمور سەرەڕای بێ بارانی و وشکەساڵی گەنمێکی زۆریان بەرهەم هێناوە، بەڵام هەموویان لێ وەرناگرێت و خەریکە ریسەکەیان دەبێتەوە بەخوری.
كێشەی زەوی لە نێوان كورد و عەرەبی هاوردە بە ئاسانی كۆتایی نایەت، بە تایبەتی لە سنووری ناوچە كێشەلەسەرەكان، ئەوەتا ئەمڕۆ هێزێکی ئەمنی گەمارۆی گوندی تەپەسەوزی لە سنووری خورماتوو دا و ژمارەیەک جوتیار و هاوڵاتییان دەستگیر کرد.
کارمەند و پزیشکانی نەخۆشخانەی گشتیی هەڵەبجە ماوەی سێ رۆژە بایکۆتی دەوامیان کردووە، چونكە موچە دواكەوتووە و پارەیان پێ نییە، ئەمڕۆش بە شێوەیەکی بەرفراوان زۆربەی پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەكە نەهاتنە دەوام و بە تەواوی نەخۆشخانەکە پەکی کەوتووە.
بەڕێوەبەرانی یاریگای شارەزوور تەقەلای ئاویان بوو، نەوتیان بۆ دەرچوو، بەڵام نەوتەکەش بەکەڵک نایە و وەک کورد دەڵێ، لە هەردوو دینان بوون.