دیمه‌نێكی كاتى پاككردنه‌وه‌ى به‌نداوه‌كه... وێنه: شاره‌وانى سه‌روچاوه.
"هاوڵاتیان پابه‌ند نین"
بەنداوی سەروچاوە له پاشماوه‌ى گه‌شتیاران و كاسبكاران پاككرایه‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
شاره‌وانى ناحیه‌ى سه‌روچاوه لە ئیدارەی راپەڕین ده‌ستى به پاككردنه‌وه‌ى به‌نداوه تاقانه‌كه‌ى كرد، كه ته‌نیا ئه‌مڕۆ له‌رێگه‌ى تیمه‌ىكانیانه‌وه زیاتر له یه‌ك تۆن زبڵ وپ اشماوه‌یان له به‌نداوه‌كه ده‌رهێناوه.
هونه‌ر خدر برایم، سه‌رۆكى شاره‌وانى به 964ـى راگه‌یاند، ساڵانه له وه‌رزى هاویندا سێ‌جار به‌نداوه‌كه له‌لایه‌ن تیمه‌كانى كۆمپانیاى بیڤان پاكده‌كرێته‌وه و ئه‌وانیش چاودێری و سه‌رپه‌رشتیان ده‌كه‌ن.
وتیشی “ئه‌و پاشماوانه‌ى له‌ناو به‌نداوه‌كه‌ن هی هاوڵاتیان و ئه‌و گه‌شتیارانه‌ن كه سه‌ردانى یه‌نداوه‌كه ده‌كه‌ن و پابه‌ندی كۆكردنه‌وه‌یان نین و فڕێیده‌ده‌ن”.
له‌دواى نیوه‌ڕۆوه تاوه‌كو دره‌نگانى شه‌و چوارده‌ورى به‌نداوه‌كه پڕده‌بێت له سه‌ردانیكاران، چ ئه‌وانه‌ى له‌ناو ناحیه‌كه سه‌ردانى ده‌كه‌ن چ ئه‌وانه‌ش له سنوورى ئیداره‌ى راپه‌ڕین، سه‌رۆكى شاره‌وانیش ده‌ڵێت، زۆرینه‌ى ئه‌و پاشماوانه‌ى له‌ناو به‌نداوه‌كه‌ن بریتین له ماده‌ى پلاستیك و شووشه‌ى مه‌شروب.
شاره‌اونى سه‌روچاوه رۆژانه به‌رده‌وام له‌رێگه‌ى تیمه‌كانییه‌وه چودێری پاكوخاوێنى به‌نداوه‌كه ده‌كات و ئه‌و زبڵ و خاشاكه‌ى رۆژانه هاوڵاتیان له‌وێی به جێ‌دێڵن كۆی ده‌كه‌نه‌وه.
ه‌قسه‌ى سه‌رۆكى شاره‌اونى له هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ى ئه‌مڕۆیاندا تواندراوه زیاتر له یه‌ك تۆن پاشماوه‌ى جیاواز له‌ناو ه‌نداوه‌كه ده‌ربهێنن و سه‌به‌ینێش به‌رده‌وام ده‌بن تاوه‌كو ته‌واوى به‌نداوه‌كه پاكده‌كه‌نه‌وه.
داواش له هاوڵاتیانى ناحیه‌كه‌یان و گەشتیاران و ئەو کاسبکارانەش ده‌كات كه له‌سەر بەنداوەکە کاسبی دەکەن، هاوکارى تیمه‌كانى شاره‌وانى بن، بۆ ئەوەی پیسبوونى به‌نداوه‌كه‌یان دووباره نه‌بێته‌وه.