زیانی ئێران زیاترە

ئێران و ئیسرائیل زیاتر لە نۆ هەزار کەسیان لە یەک کوشت یان بریندار کردووە

964+

ئەحمەد مستەفا

لەو کوشتن و بڕینەی ئێران و ئیسرائیل بە یەکیان کرد، لە هەردوو وڵاتەکە نۆ هەزار و 202 کەس کوژراون یان برینداربوون، ئەوەش بەهۆی هێرشەکانی 12 رۆژی رابردووی شەڕەوە.

موشەک دەهات و دەچوو، درۆن و فڕۆکەی جەنگی و هەرەشە و گورەشە و چاو سوورکردنەوە، ئاخرییەکەی بە زیانێکی زۆری گیانی و مادی، گەشتن بە ئاگربەست و هەردووکیشیان خۆیان بە براوە ئەزانن، لە کاتێکدا ئەو قەسابخانەیان خوڵقاندووە.

بەشێک لەو کەسانە کەسانی پلەداری سەربازی، زانا ئەتۆمی و مامۆستای زانکۆ و بەرپرس  و سەرباز بوون کە گیانیان لەدەستداوە، ماباقی هاوڵاتی ئاسایی، بەڵام زیانی گیانی ئێران لەم شەرەدا زۆرتر بووە.

لە پاش راگەیاندنی ئاگربەستی نێوان وەزارەتەکانی تەندروستیی هەردوو وڵاتەکە، ئاماری کوژرا و بریندارانیان لە 12 رۆژ شەڕ بڵاوکردەوە، لەو 12 رۆژەدا، پێنج هەزار و 936 کەس لە ئێران کوژران و برینداربوون، لەبەرامبەردا لە ئیسرائیل سێ هەزار و 266 کەس کوژراون یان برینداربوون.

وەزارەتی تەندروستیی ئێران روونی نەکردووەتەوە، چەند کەسیان مەدەنی و چەند کەسیش سەربازی بوون، بەڵام ئیسرائیل دەڵێ، سەرجەم کوژراو و بریندارەکانیان خەڵکی مەدەنی بوون و هێزە سەربازییەکانیان هیچ زیانێکیان بەر نەکەوتووە.

ترەمپ: ئێران و ئیسرائیل پێشێلی ئاگربەستیان کردووە

ترەمپ: ئێران و ئیسرائیل پێشێلی ئاگربەستیان کردووە