دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
"لە هیچیان رازی نییم بەتایبەتیش لە ئیسرائیل"
ترەمپ: ئێران و ئیسرائیل پێشێلی ئاگربەستیان کردووە
964+
شۆڕش قادری
دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئێران و ئیسرائیلیش ئاگربەستەکەیان پێشێل کردووە و لە هیچکامیان رازی نییە و بەتایبەتیش لە ئیسرائیل.
دۆناڵد ترەمپ لەکاتی رۆیشتنی بۆ لاهای بەمەبەستی بەشداریکردنی لە لوتکەی ناتۆ، بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، ئیسرائیل هەر دوای رازیبوونی بە رێککەوتن هێرشی کردووەتە سەر ئێران، ترەمپ داوای لە ئیسرائیل کرد، فەرمان بکات بە گەڕاندنەوەی فڕۆکەکانی و بۆردومانەکان رابگرێت.
ترەمپ ئاماژەی بەوەشکرد کە ئێرانیش پێشێلی ئاگربەستی کردووە و ئەمڕۆ چەند هێرشێکی ئەنجام داوە، دووپاتیشیکردەوە کە توانا ئەتۆمییەکانی ئێرانیان لەناو بردووە.
دوای 12 رۆژ لە هێرشی موشەکی و ئاسمانی لەنێوان ئیسرائیل و ئێران ، شەوی رابردوو دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، لە پەیامێکدا رایگەیاند کە ئیسرائیل و ئێران گەیشتوونەتە رێککەوتنێکی تەواو بۆ ئاگربەست و کۆتاییهێنان بە شەڕێک کە ناوی ناوە “جەنگی 12 رۆژە، بەڵام بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەردوولا چەند جارێک هێرشیان کردە سەریەک و ئاسۆی ئەو ئاگربەستە تائێستا روون نییە.
ترەمپ: ئیسرائیل و ئێران رێککەوتن شەڕ رابگرن