وێنه‌ی یه‌كێك له شوێنه‌واره‌كانی سنووری گه‌رمیان
20 گوند دەگرێتەوە
پارە بۆ شوێنهوارەكانی گه‌رمیان خەرج دەکرێت
964+
محەمەد فاتیح
بۆ پاراستن و په‌ره‌پێدانی زیاتری شوێنه‌واره‌كانى هەرێمی كوردستان بڕەپارەیەک بۆ كاری رووپێوی شوێنه‌واری بۆ 20 گوندی ناحیه‌ی رزگاری خه‌رج ده‌كرێت.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار دەڵێت، “به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاری، ره‌زامه‌ندی داوه له‌سه‌ر خه‌رجكردنی بڕەپارەیەکی پێویست بۆ كاری رووپێوی شوێنه‌واری له سنووری گه‌رمیان”
وتيشى، “به‌پێی فه‌رمانه وه‌زارییه‌كه، پارەی پڕۆژه‌كه له‌سه‌ر داهاتی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی شوێنه‌وار و كه‌له‌پووری وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزاره و به‌مه‌به‌ستی جێبه‌جێكردنی پرۆژه‌ی كاری رووپێوی شوێنه‌واری بۆ سنووری 20 گوندی ناحیه‌ی رزگارییە، کە به‌پێی یاسا و رێنماییه‌كانی تایبه‌ت به داهات خه‌رج ده‌كرێت”.
وەزارەتەکە دەڵێت، “بایه‌خێكی زۆر دراوه به پڕۆژه‌كانی شوێنه‌واری له بواری كاری كنه‌وپشكنین و گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ زانكۆ بیانییه‌كان و ناوخۆییه‌كان و دۆزینه‌وه و نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی شوێنه‌واره‌كان له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستان”.
زانكۆیه‌كى پورتوگالى شوێنەواره‌كه‌ى "كانى شایه" شەن و کەو ده‌كات
خه‌ریكه گوندێكی بازیان مێژووى شوێنى نوسینه‌وه‌ى داستانی گەلگامش ده‌گۆڕێت
سلێمانى
ئەو خانووە دێرینەى بڕیاربوو ببێت بە بەشێک لە بنیاتنانەوەى شار، ئاگرى گرت و رووخان
لە گەڕەکی سابوونکەرانی سلێمانی