بە كارمەندە عێراقییەكان جێگایان پڕدەكەنەوە

بە سەدان پسپۆڕی بیانی دامەزراوە نەوتییەكانی عێراق بەجێدەهێڵن

964+

محەمەد فاتیح

لە سەروبەندی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران و لێكەوتەكانی، كارمەندە بیانییەكانی كەرتی نەوت شوێنی كارەكانیان بەجێدەهێڵن و كۆمپانیاكانی كارگوزار لە كێڵگە نەوتییەكانی كۆمپانیای نەوتی بەسرە بە سەدان كارمەندی خۆیان كشاندووەتەوە بە كۆمپانیای تۆتاڵیشەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە 23.6.2025 کۆمپانیای نەوتی بەسرە بڵاویكردەوە ئەو کۆمپانیانەى کە لە کێڵگەکانی کۆمپانیای نەوتی بەسرە کاردەکەن، بەشێک لە کارمەندە بیانییەكانیان كشاندووەتەوە، بە تایبەتی کۆمپانیای BP بەریتانی کە لە رومیلە کار دەکات و کۆمپانیای ENIـی ئیتاڵی، کە کارمەندەکانیان لە 260 کارمەندەوە بۆ 98 کارمەند کەمکردووەتەوە و کۆمپانیای تۆتالیش لە 60%ـی کارمەندەکانی كشاندووەتەوە بە لەبەرچاوگرتنی هەر حاڵەتێکی لەناکاو.

وتیشی، “کارمەندە چینییەكان کە کێڵگە نەوتییەکانی قورنەی رۆژئاوا بەڕێوەدەبەن، هەروەها كارمەندە روسییەكان لە كۆمپانیای لۆك ئۆیل لە شوێنی خۆیان ماون و نەكشاونەتەوە و كارمەندە عێراقییەكان جێگاكانیان پڕكردووەتەوە و كارەكانی ئەوان دەكەن و هیچ كێشەیەكمان نییە”.