ئەمڕۆ لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج
ئەوین؛ پێچەوانەی ناوەکەی ترسناکترین و بەدناوترین زیندانی ئێرانە
964+
شۆڕش قادری
ئەوین؛ ئەو زیندانەی ئەمڕۆ لەلایەن ئیسرائیلەوە کرایە ئامانج، پێچەوانەی ناوەکەی ترسناکترین و بەدناوترین زیندانی ئێرانە و حەشاماتێکی زۆری لە گیراوانی سیاسی و تۆمەتبارانی پەیوەندیدار بە ئاسایشی نیشتیمانی وڵاتەکەی تێدا قەتیس کراوە.
زیندانەکە لە گەڕەکی ئەوین لە باکوری تارانە و لە رابردووشدا چەندین کەسایەتی سیاسی و ئایینی وەک ئەحمەدی موفتی زادە و هاشمی رەفسەنجانی و مەسعود رەجەوی بەشێکی ژیانیان لەو زیندانە بەسەر بردووە.
زیندانەکە وەک ناوەندی سەرکوتی دژبەرانی کۆماری ئیسلامی ئێران تەماشا دەکرێت و بەهۆی ئەشکەنجەدان و سەپاندنی سزای قورس لەو چوار دیوارەدا، بەردەوام لەلایەن رێکخراوەکانی مافی مرۆڤی نێودەوڵەتی ئیدانە دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 23.6.2025 زیندانی ئەوین و چەند ناوەندێکی دیکەی سیاسی و سەربازی لە جەرگەی تارانی پایتەخت لەلایەن ئیسرائیلەوە کرانە ئامانج و بۆردومان کران.