دوو کەس بریندار بوون

ئاگر لە ویستگەیەکی سووتەمەنی لەخورماتوو کەوتەوە

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

لەسنووری ناحیەی سلێمان بەگی سەر بەخورماتوو، بەهۆی شۆرتی کارەباوە ئاگر لە ویستگەیەکی سوتەمەنی ئەهلی کەوتەوە و بەهۆیەوە دوو کەس برینداربوون.

ئەمجەد عەباس، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی خورماتوو بە 964ـی وت، هۆکاری ئاگر کەوتنەوەکە بەهۆی شۆرتی کارەباوە دروستبووە، کاتێک کارەبای ویستگەکە بڕاوەو خاوەنی ویستگەکە ویستویەتی مۆەلیدەی ویستگەکە ئیش پێ بکات لەو کاتەدا شۆرتی کارەبا دروستبوووە و ئاگرەکەی لێکەوتوەتەوە.

وتیشی، بەهۆی تەشەنەسەندنی ئاگرەکەوە سێ خەزانی سوتەمەنی نزیک لە ویستگەکە ئاگریان پێ گەیشتووەو سوتاون و خاوەنی ویستگەکەش ویستویەتی رێگری لەتەشەنە سەندنی ئاگرەکە بکات بەڵام خۆی و منداڵێکی بەشێک لەجەستەیان سوتاوەو رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

پاشان لەلایەن هاوڵاتیان و تیمەکانی ئاگرکوژێنەوە توانراوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکرێت.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

ئەم مانگە لە هەولێر هەموو رۆژێک زیاتر لە رووداوێکی ئاگ...

ئەم مانگە لە هەولێر هەموو رۆژێک زیاتر لە رووداوێکی ئاگر کەوتنەوە هەبووە