لە لەندەن

کۆنسێرتی هونەرمەندان نەجمەی غولامی و کانی بەڕێوەچوو

964

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیا هەردوو هونەرمەندی كورد نەجمەدین غوڵامی و كانی، كۆنستێرێكی گۆرانی و هونەرییان پێشكەش كرد.

كۆنسێرتەكە ئێوارەی ئەمڕۆ یەكشەممە 22.6.2025 بەڕێوەچوو، كامێرای 964 لە كۆنستێرەكە ئامادەبوو، كە لە لایەن ماڵی مەریەم خانەوە رێكخرا بوو، ژمارەیەكی بەرچاوی كوردانی لەندەن و ئەوروپاش تێیدا ئامادەبوون.

هونەرمەند كانی بە 964ی وت، بەهیوای ئەوەیە لە كوردستانیش كۆنسێرت بكات و وتیشی، “بیری كوردستان دەكەم و تامەزرۆم گۆرانی بۆ ئەو كەسانە بڵێم، كە حەزدەكەن لە نزیكەوە گوێیان لە دەنگی من بێت”.

هەروەها هونەرمەند نەجمەدین غولامی لە بارەی كۆنسێرتەكەوە بە 964ی وت، دڵخۆش بوو كە بۆ كوردانی دانیشتووی لەندەن كۆنسێرتی كردووە و داوای كرد پاڵپشتی كوردانی لەندەن بكرێت.

کۆنسێرتی گوزەرێک بە نێو ئاواز و میلۆدییەکانی حەسەن زیر...

کۆنسێرتی گوزەرێک بە نێو ئاواز و میلۆدییەکانی حەسەن زیرەک سازکرا