جەزای ساز: ئێمە بێ وەفاین

یادی عەتا چاوشینە و خێزان و زۆربەی هاوڕێیەكانی ئامادە نەبوون

964+

دیلان محەمەدجەزا – سلێمانی

ئەمڕۆ پێنج ساڵ بەسەر گیانلەدەستدانی هونەرمەندی گۆرانیبێژ عەتا چاوشین تێپەڕی، كۆمەڵەی هونەرە میللییەكانی سلێمانی رێوڕەسمێكی بۆ یادەكە رێكخست، بەڵام ژمارەیەكی زۆر كەمی هونەرمەندان و هاوڕێیەكانی ئامادەبوون، تەنانەت خێزان و منداڵەكانیشی ئامادەنەبوون.

جەزای ساز سەرۆكی كۆمەڵەی هونەرە میللییەكانی سلێمانی بە 964ی وت، بە ئەركی خۆیان زانیوە یادی هونەرمەند عەتا چاوشین بكەنەوە، “بەداخەوە ئەوانەی شەوانە بە گۆرانی و شیعرەكانی عەتا چاوشین پارە پەیدا دەكەن، لە یادەكەی ئامادەنەبوون، بەداخەوە ئێمە بێ وەفاین”.

سەبارەت بە ئامادەنەبوونی خێزان و منداڵەكانیشی، جەزای ساز ئەوەی باس كرد، كە ئاگاداریان نەكردوونەتەوە و بەبۆنەی ئەو بارودۆخەی هاتووەتەپێشیش، داوەتنامەیان بۆ كەس نەناردووە.

ساز دەڵێت: عەتا چاوشین خۆش نەژیا و ئێستاش یادێکی شایستەی بۆ ناکرێتەوە

عەتا چاوشین هونەرمەند و ئاوازدانەرێكی دیاری كوردستان بوو، پێنج ساڵ لەمەوبەر بە پەتای كۆرۆنا گیانی لەدەست دا، كە خاوەنی دەیان گۆرانی و تێكستی شیعری و ئاوازە و زۆرێك لە هونەرمەندانی دیكەی هاوتەمەنی سوودیان لە بەرهەمەكانی وەرگرتووە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

چێنەر؛ پەیکەرەکەی حەسەن زیرەکیش دەنەخشێنێ

چێنەر؛ پەیکەرەکەی حەسەن زیرەکیش دەنەخشێنێ