دوێنێ لەگەڵ باوک و برایەکی لە زێی بچووک خنکان
پەیامنێرمان وەک ئەندامێکی تیمە خۆبەخشەکان بەدوای تەرمی مێردمنداڵەکەدا دەگەڕێت
964+
عەزیز عەبدوڵا – کۆیە
پەیامنێری 964 لە سنووری چەمچەماڵ و ئاغجەلەر، وەک ئەندامێکی تیمە خۆبەخشەکانی گۆپتەپە بەدوای تەرمی ئەو مێردمنداڵەدا دەگەڕێت، کە دوێنێ لەگەڵ باوک و برایەکی لەناو زێی بچوکدا خنکان.
ئەمڕۆ تەرمی ئەو باوکەی لەگەڵ دوو منداڵەکەیدا خنکا دۆزرایەوە
ئێوارەی رۆژی شەممە 21.6.2025 باوکێک و دوو منداڵی کە بە نەتەوە عەرەب و دانیشتووی قەزای کۆیە بوون، لە ئاوی زێی بچووک لە گوندی بۆگد خنکان، هەر ئێوارەی دوێنێ تەرمی یەکێک لە منداڵەکان دۆزرایەوە و بەیانی ئەمڕۆش تەرمی باوکیان دۆزرایەوە.
تا ئێستا تەرمی مێردمنداڵەکە نەدۆزراوەتەوە و پەیامنێری 964 وەک ئەندامێکی تیمە خۆبەخشەکانی گۆپتەپە لەگەڵ تیمەکانی بەرگری شارستانی کۆیە لەناو زێی بچووک بەدوای تەرمی ئەو مێردمنداڵەدا دەگەڕێن<
پەیامنێری 964 خۆی كەسێكی راهێنراوە و كاری خۆبەخشی دەكات لە دۆزینەوەی تەرمی ئەو كەسانەی دەكەونە رووبارەكان.
پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری