عەلوەی سلێمانی. وێنە:964+
هەندێک بەرهەم زیاتر لە 300 دیناری لێبووەتەوە
سەوزە و میوە لە عەلوەی سلێمانی نرخیان هاڕەیکردووە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
تا دێت سەوزە و میوەی خۆماڵی نرخی دادەبەزێت و ئەمڕۆ هەریەکە لە تەماتە و کاڵەک نیوەی نرخەکانیان لە عەلوەی سلێمانی لێبووەتەوە و دابەزیوە.
سەروەر عەلی سەرۆکی سەندیکای عەلوەی سلێمانی بە ـی964 وت، ئێستا بەرهەمی خۆماڵی پێگەیشتووە و زۆرە لە بازاڕدا، ئەمڕۆ نرخی تەماتە و کاڵەک بە شێوەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
باسی لەوەکرد، ئەمڕۆ هەر کیلۆیەک تەماتە لە عەلوە لە خوار 200 دینارەوە دەفرۆشرێت و پێشتر بە 350 دینار بووە، کاڵەک دوێنێ بە 600 دینار بوو، ئەمڕۆ بە 300 دینار هەر کیلۆیەکی دەفرۆشرێت.
ئەوەی خستەڕوو، بیبەر لە 750 دینارەوە دابەزیوە بۆ 300 دینار، هۆکاری ئەو دابەزینە دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی بازاڕ و کەمی خواست لەسەر بەرهەم.
پێداچوونەوە: توانا نەقی