شوێنى نیشتەجێبوونى نازانێت

پۆلیسى سلێمانى کەسێکى دۆزیوەتەوە؛ داوا لە کەسوکارى دەکات بچن بۆ وەرگرتنەوەى

964+

وریا فەتاح

لەگەڕەکى کارێزە وشک لە سلێمانى، پۆلیس هاوڵاتییەکى دۆزیوەتەوە کە بارى دەروونى ناجێگیرە، داوا لە کەسوکارى دەکات بچن بۆ وەرگرتنەوەى.

وەک ئەوەى پۆلیسى سلێمانى بڵاوى کردووەتەوە، لەلایەن هێزەکانیانەوە هاوڵاتییەک لەگەڕەکی کارێزەوشکی شاری سلێمانی دۆزراوەتەوەو پێدەچێت بەنەتەوە عەرەب بێت و باری دەروونی ناجێگیرە.

باس لەوەشکراوە، هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە و ناونیشانی شوێنی نیشتەجێبونی نازانێت، لەئێستادا لەبەشی پۆلیسی نەوجەوانانە.

داوا لە کەسوکارى یان هەر کەسێک دەکات کە دەیناسێت، سەردانى بەشی پۆلیسی نەوجەوانان بکات یان پەیوەندی بکات بەم ژمارە تەلەفۆنەوە: 0533287756

کوڕە گەورەى ئەحمەد جۆڵاى ئەکتەر بێ سۆراغە

کوڕە گەورەى ئەحمەد جۆڵاى ئەکتەر بێ سۆراغە