بۆ چارەسەری چەند کێشەیەک

ژمارەیەک سەرۆک هۆزی دوزخورماتوو سودانی یان بینی

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

شاندێک، کە لە شێخ و سەرۆک هۆزەکانی دوزخورماتوو، ئامرلی و سلێمان بەگ پێکهاتبوو، سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقیان کرد لە بەغدا، ئەوەش بەمەبەستی تاوتوێکردبی چەند پرسێکی پەیوەستە بە قەزاکە.

هۆزەکان تێکەڵەیەک بوون، لە نەتەوەکانی کورد و عەرەب و پێکهاتەکانی ناوچەکە.

ئەمڕۆ شەممە 21..6.2025، شێخ غالیب ساڵەیی، سەرۆک هۆز و ئەندامێکی شاندەکە بە 964ـی وت، شاندەکەمان پێک هاتبوو لە سەرۆکی هۆزی هەر سێ نەتەوەی سنوورەکە، ئامانجی سەردانەکە بۆ تاوتوێکردنی پرسی کێشەی جوتیاران، بازگەکانی سوپای عێراق و خزمەتگوزاری و دۆخی ئەمنی بووە.

ئەوان داوایان کردووە، بازگەی سوپای عێراق کە ساڵانێکە جوتیاران و خەڵکی ناوچەی داودە لە دوزخورماتوو پێوەی دەناڵێنن بەهۆی رێگری لە کارەکانیا و و هەروەها کێشەی زەوی جوتیارانی گوندەکانی ئەلبوسەباح و ساڵەیی و ھەفتەغار چارەسەر بکرێن.

وە یاسایی ھەڵوەشاندنەوەی بریارەکانی بەعس و قەرەبووی زیانلێکەوتوانی 16ـی ئۆکتۆبەری ساڵی2017 کە تائێستا قەرەبوونەکراونەتەوە بخرێنە چوارچێوەی پلانی کرداری و حکومەت کاریان لەسەر بکات، بە قسەی ئەو سەرۆک هۆزە، سەرۆک وەزیران بەڵێنی چارەسەرکردنی سەرجەم کێشەکانی پێ داون لە کاتێکی زوودا.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

ئاوەکەی دوزخورماتوو فلتەری نەبێ تامی گۆشتەیات

ئاوەکەی دوزخورماتوو فلتەری نەبێ تامی گۆشتەیات

چاڵەکانی رێگای کفری بۆ دوزخورماتوو پڕدەکەنەوە

چاڵەکانی رێگای کفری بۆ دوزخورماتوو پڕدەکەنەوە