نزیكەی مانگێك مەشقیان پێدەكرێت

.زیاتر لە 433 هەزار كەس داوایان پێشكەش كردووە ببن بە كارمەندی سەر سندوقی دەنگدان

964+

محەمەد فاتیح

433,655 كەس داواكاریان پێشكەش كردووە بۆ ئەوەی وەک كارمەندی سەر سندوقی دەنگدان وەربگیرێن و سەرۆک وەزیرانی عێراقیش رەزامەندی داوە ماوەی مانگێكیان پێ‌ بدرێت بۆ مەشق كردن.

كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق بڵاویكردەوە، كۆی ئەو كەسانەی داواكارییان پێشكەش كردووە وەک كارمەندی سەر سندوقی دەنگدان وەربگیرێن، ژمارەیان گەیشتووەتە 433,655 كەس.

وتيشى، “محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق رەزامەندی داوە لە 15 بۆ 30 رۆژیان پێ‌ بدرێت بەمەبەستی مەشقپێكردن و ئامادەكردنیان و هەموو وەزارەت و دامودەزگاكانیش لەو بارەیەوە ئاگادار دەكرێنەوە”.

“دوا وادە بۆ پێشكەشكردنی داواكاری بۆ دامەزراندن وەك كارمەندی سەر سندوقی دەنگدان 9.7.2025”.ە

پێشتر كۆمیسۆنەكە رایگەیاندبوو، پێویستیان بە 250 هەزار كەس دەبێت بۆ بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردنی ئەمجارەی پەرلەمانی عێراق، كە بڕیارە لە 11.11.2025 بڕیارە بەڕێوەبچێت.