شەپۆلێکی دیکەی هێرشی موشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد - وێنە؛ تەسنیم
لە تەلئەبیب و چەند شوێنێک زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا
18ـیەمین شەپۆلی هێرشی مووشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد
964+
شۆڕش قادری
18ـیەمین شەپۆلی هێرشی موشەکی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکرد و لە تەلئەبیب و چەند شوێنێک زەنگی ئاگادارکردنەوە لێدرا.
میدیای ئێران بڵاویکردووەتەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 21.6.2025، 18ـیەمین شەپۆلی هێرشی مووشەکیی سوپای پاسداران بۆ سەر ئیسرائیل دەستیپێکردووە و زەنگی ئاگادار کردنەوە لە تەلئەبیب و چەند ناوچەیەکی ئیسرائیل لێدراوە.
جەنگی نێوان ئێران و ئیسرائیل پێی نایە ناو نۆیەمین رۆژەوە و هەرچەندە دوێنێ چەند کۆبوونەوەیەکی نێودەوڵەتی بۆ کۆتاییهێنان بەو جەنگە و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئەو دوو دوژمنە دێرینە بەڕێوەچوو، بەڵام هیچیان لێ سەوز نەبوو و پێناچێت بەمنزیکانە دۆخەکە هێور بێتەوە.