رۆژنامەوان ترکی الجاسر - وێنە: گاردیان
رەخنەی لە بنەماڵەی حکومڕان دەگرت
لەسێدارەدانی رۆژنامەوانێکی سعودیی بێدەنگ تێپەڕی
964+
ئەحمەد مستەفا
دەسەڵاتدارانی سعودیە، ساروخ هاوشێتنەکانی نیێوان ئێران و ئیسرائیلیان قوەستووەتەوە و شەممەی رابردوو، سزای لە سێدارەدانیان بەسەر رۆژنامەوانێکدا بەناوی “ترکی الجاسر” جێبەجێکردووە.
رۆژنامەوانەکە تەمەنی چلەکاندا بووە، لەسێدارەدانەکەش لە زۆربەی حاڵەتەکاندا لە سعودیە بە سەربڕین بە شمشێر ئەنجام دراوە، دوای ئەوەی حەوت ساڵ دەستبەسەرکرابوو.
رۆژنامەی گاردیان سۆراغی کەیسی رۆژنامەوانەکەی کردووە، دەرکەوتووە، بەردەوام ترکی لە ماوەی زیندانیکردنیدا تووشی ئەشکەنجە بووەتەوە.
بەپێی راپۆرتەکەی گاردیان، تپمەتی ناوبراوو ئەوەبووە، کە بەنهێنی ئەکاونتێکی جەماوەریی لە تپڕی ئێکس بەڕێوەبردووە بە ناوی (المشهد السعودي) کە رەخنەی لە بنەماڵەی حوکمڕان گرتووە.
لەسەر ئەوەش دادگای سعودیە بە تۆمەتی “خیانەتی گەورە و پیلانگێڕی و دەستتێکەڵکردن لەگەڵ دەرەوە دژی ئاسایشی وڵات” ئیدانەی کردووە و فەرمانی سێدارەی بۆ دەرکردووە.
لە سێدارەدانی “ترکی الجاسر” دووەم کوشتنی خەڵکانی رەخنەگرتنە لەماوەی دەسەڵاتی ئالسعود، پاش جەمال خاشوقچی لە 2018، بەڵام بەهۆی شەڕی ئیسرائیل _ ئێرانەوە، دووەمیان بە بێدەنگی تێپەڕی.