تیمەكان كۆنتڕۆڵیان كرد
ئاگر لە قوتابخانەیەك و دووكانێك كەوتەوە لە هەولێر
964+
محەمەد فاتیح
ئەمڕۆ هەینی 20.6.2025، هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دوو رووداوی ئاگركەوتنەوەی بە خۆوە بینی و هەر زووش كۆنتڕۆڵ كران.
بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێر بڵاویكردەوە نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر 12:28 خولەک ئاگر لە یەکێک لە قوتابخانەکانی سنوری گەڕەکی موفتی بە ناوی (باز) کەوتەوە و لە ماوەیەکی کەمدا تیمەکانمان گەیشتنە شوێنی رووداوەكە و کۆنترۆڵ کراوە.
دەشڵێ، خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، تەنیا زیانی ماددی بەر دوو هۆڵی خوێندن کەوتووه.
رووداوێكی دیكەی ئاگرکەوتنەوە هەبوو لە دووکانێکی رۆن لە پيشەسازی باشور بەبێ زيانی گيانی لەلايەن تيمەکانی بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی پارێزگای هەولێرەوە کۆنترۆڵ کرا.