دەڕاسەیەک لە پاش دوورینەوە گەنمە هەڵگیراوەکە دەخاتەنە نێو بارهەڵگرێکەوە _ وێنە: 964
نۆرەی خدرانە
عەربەت و پیرەمەگرون کۆتا رۆژی وەرگرتنی گەنمەکەیانە
964+
ئەحمەد مستەفا
سایلۆی سلێمانی دەیەوێ، هەرچی جوتیارانی عەربەت و پیرەمەگروونە تا ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی گەنم رادەستی سایلۆ بکەن،چونکە ئەمڕۆ کۆتا رۆژی وەرگرتنی گەنمەکانیانە.
لە رۆژی شەممەوە دەست دەکرێ، بە وەرگرتنی گەنمی ناوچەی خدران.
سایلۆی سلێمانی لە نوێترین بڵاوکراوەی دا، ئاگاداری جوتیارانی سنووری هەردوو بەشی کشتوکاڵی عەربەت و پیرەمەگروون دەکەینەوە کە ئەمڕۆ هەینی 20.6.2025 کۆتا رۆژی وەرگرتنی گەنمەکانیانە.
داواشی لەو جوتیارانە کردووە، سبەینێ ئۆتۆمبێلەکانیان رانەگرن، چونکە باجی هاتنە ژوورەوەیان پێ نادرێت، بەڵکو، باج بەسەر جوتیارانی سنووری بەشی کشتوکاڵی خدران دابەش دەکرێت بۆ رۆژی شەممەی داهاتوو.
ئەمساڵ بۆ هەر دۆنمێک زەوی 136 کیلۆ گەنم وەردەگیرێ، کۆکردنەوەی رەسیدی گەنمەکانیش تەنیا لە کشتوکاڵی ناوچەکان دەکرێت بۆ جوتیاران.