هاوڵاتییەك سكاڵای كردبوو

له‌ سلێمانى پۆلیس دزێكی هه‌زاران دۆلارى ده‌ستگیركرد

964+

فه‌رهاد حه‌سه‌ن

لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و بە تۆمەتی دزیکردن تۆمەتبارێک له‌لایه‌ن پۆلیسی سلێمانییه‌وه‌ دەستگیركرا و له‌گه‌ڵ خۆیشیدا ئۆتۆمكبێله‌كه‌شی ده‌ستبه‌سه‌ركرا.

پۆلیسی سلێمانى بڵاویكرده‌وه‌، لەسەر سكاڵای هاوڵاتییەك و لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتییه‌كه‌یان، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووه‌ كە بە وتەی سکاڵاکار بڕی 360 هەزار دۆلار واتا (36 دەفتەر دۆلار)ی لێ دزیووە.

دوای ئەوەی خاوەن كارێك لە نوسینگەی ناوبازاڕی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان سكاڵای تۆماركرد كە ئه‌م بڕه‌ پاره‌ی لێدزراوە، بڕیاری دادوەری تایبەتمەند بۆ دۆسییەکە وەرگیراو توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیربكرێت.

ئاماژه‌ به‌وه‌شكراوه‌، لەکاتی دەستگیرکردنیدا، دەستگیرا بەسەر بڕێک لەو پارەیەی کە تۆمەتبار دزی بووی لەگەڵ ئوتۆمبێلێکدا.

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، تۆمەتبار لای سكاڵاكار وەك كارمەند كاری كردووەو دانی بەوەداناوە كە لەماوەی دوو ساڵدا بڕی 90 هەزار دۆلاری لەخاوەنکارەکەی دزیوە.

لە ئێستادا تۆمەتبار (ر.ر.س) لەدایکبووی 1997 بە بڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 444 لەیاسای سزادانی عیراقی راگیراوە.

پۆلیسی سلێمانى ده‌ڵێت له‌ ده‌ربه‌ندیخان فێڵبازێكما...

پۆلیسی سلێمانى ده‌ڵێت له‌ ده‌ربه‌ندیخان فێڵبازێكمان ده‌ستگیر كردووه‌

له‌سه‌ر سكاڵاى هاوڵاتییه‌ك پۆلیسی سلێمانى دزێكى گرت

له‌سه‌ر سكاڵاى هاوڵاتییه‌ك پۆلیسی سلێمانى دزێكى گرت

له‌ سلێمانى پۆلیس دزێكی هه‌زاران دۆلارى ده‌ستگیركرد

له‌ سلێمانى پۆلیس دزێكی هه‌زاران دۆلارى ده‌ستگیركرد