لەماوەی سێ مانگی قەدەغەی راوەماسی
لە سلێمانی 91 کەس دەستگیر کراون
964+
دیلان محەمەد جەزا
لە ڕۆژی 21.6.2025 ەوە وەرزی راوە ماسی دەست پێدەکاتەوە لە ژێر رێنماییدا و چاودێری چەم و رووبارەکان دەکرێت.
عەمید وشیار ئەحمەد بەڕێوەبەری دارستان و ژینگەی سلێمانی بە 964ـی وت، لە ژیر رێنمایی وەزارەتی کشتوکاڵ لە ڕۆژی 21.6 ەوە دەست دەکرێتەوە بە وەرزی راوە ماسی و نابێت بە ژەهر و کارەبا و تێنتی راوە ماسی بکرێت.
باسی لەوەکرد، لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا 91 کەس لەسەر راوی ماسی دەستگیر کراون، سەرجەم کەیسەکانی ئەو بابەتەش رەوانەی لای دادوەر کراوە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی