شەڕ نرخەکەی بەرزکردووەتەوە

نەوت لە سەرووی 76 دۆلارە

 964+

توانا نەقی

بەردەوامى جەنگ و ترس لە داخستنى گەرووى هورمز، نرخى نەوتى لە ئاستێکى بەرزدا هێشتووەتەوە و بۆ ئەمڕۆش لە سەرووی 76 دۆلارە.

لە شەوی پێنجشەممەی رابردووەوە کە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتر دەستی پێکردووە نرخی نەوت زیاتر بەخێرایى بەرز بووەوە و تائێستاش بەردەوامە، دابەزینەکانیشی ئەگەر تۆمار بکرێت هەر چەند سەنتێکە و بەگشتی لە بەززیدایە.

ئەمڕۆ پێنجشەممە لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 76 و 54 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەرچی نەوتی خاوی تەکساسە گەیشتووەتە 75 دۆلار و 09 سەنت.