سنووری نێوان خورماتوو - داقوق

ماتۆڕسوارێک کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و گیانی لەدەست دا

+964
سیروان خورشید – دوزخورماتوو

کەمێک پێش ئێستا لەسەر رێگای گشتیی کەرکوک بەغدا، بە دیاریکراوی لە نزیک چێشتخانەی باخیرە لە سنووری نێوان خورماتوو – داقوق، ماتۆڕسوارێک بەخێرایەکی زۆر کۆنتڕۆڵی لەدەست دا و کەوتە نێو چاڵێکەوە و گیانی لەدەست دا.

فەرمان نەشئەت، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی داقوق بە964ـی وت، “کەمێک پێش ئێستا تەرمی هاوڵاتییەکی تەمەن 56 ساڵ گەیەندرایە بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەکەمان و دوای پشکنینی سەرەتایی دەرکەوت، کە هەر لەشوێنی رووداوەکە  گیانی لەدەستداوە و دەستبەجێ رەوانەی پزیشکی دادی نەخۆشخانەی ئازادیی کەرکوک کراوە”.

وتیشی، بەپێی ناسنامەی هاوڵاتییەکە ناوی هێشار حەسەنە و تەمەنی 56 ساڵە و بەو پێیەی کەسی لەگەڵ نەبووە و بە تەنیا بووە، مەفرەزەیەکی پۆلیس لەسەر رێگاکە بینیویانە و هێناویانە بۆ نەخۆشخانە.

بەپێی زانیاییەکانی پۆلیسی ناوچەکە بێت، هاوڵاتییەکە بە ماتۆڕسکیل لە خورماتووە بەرەو داقوق هاتووە و لە رێگا ئۆتۆمبێلێکی دواوەی سەغڵەتی کردووە، بۆیە ئەمیش خێرابووە و کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی بە ستوونێکی کارەبادا کێشاوە، پاشان کەوتووەتە نێو چاڵێكی رێگاکەوە و دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، ئەو ئۆتۆمبێلەشی گوایە سەغڵەتی كردووە، نەوەستاوە و رایکردووه، ئێستا پۆلیسی سنوورەکە دەستیان بە لێکوڵینەوەی زیاتر کردووە لەسەر رووداوەکە.

پێداچوونەوە: ئەرسەلان عەبدوڵا

لە رووداوێکى هاتوچۆدا ماتۆڕسوارێک گیانى لەدەست دا

لە رووداوێکى هاتوچۆدا ماتۆڕسوارێک گیانى لەدەست دا