بزانە چى بە پارێزگار دەڵێن؟

دانیشتووانی چەند گوندێک لە قەرەباڵغی بازگەی چیمەن بێزاربوون

964
کاروان ساڵحی – کەرکوک

قەرەباڵغی ئۆتۆمبێلی بارهەڵگر لە بازگەی چیمەنی کەرکوک، کە بەهۆی پشکنینی سۆنارەوە دروستدەبێت، دانیشتووانی گوندی چیمەن و چەند گوندێکی دیکەی سنوورەکەی بێزارکردووە و ئەمڕۆ لەسەر رێگای سەرەکی کەرکوک – سلێمانی گردبوونەوە.

سید وەلی چیمەنى ، دانیشتووی گوندی چیمەنی سەروو، بە 964ـى وت،”شۆفێرانی بارهەڵگر بەچەند کاتژمێرێک سەر شەقامەکە دەگرن و رێگە نادەن بڕۆینە ناو گوندەکانمانەوە، ئەگەر بڕۆین تووشی رووداوی هاتووچۆ دەبین. ئۆتۆمبێلێکمان ئەگەر دوو کەسی تێدابێت، دەبێت یەکێکمان دابەزێتە سەر شەقامەکە و رێگەکە بکاتەوە تاوەکو ئۆتۆمبێلەکە دەربچێت”.

شاخەوان ئەحمەد، دانیشتوویەکی دیکەی گوندی چیمەن بە توڕەییەوە قسەى بۆ 964 کرد و وتى،” ئۆتۆمبێل هەیە چیمەنتۆی بارکردووە و دوو رۆژە لێرە گیریانخواردووە، ئەگەر بازگەى نێوان دوو وڵاتیش بوایە وا نەدەبوو”.

دەشڵێت: پارێزگاری کەرکوک بڕیاری چارەسەرکردنی بازگەکەی دابوو، بەڵام کوا؟، با بێت کاتژمێرێک لێرە رابوەستێت و ببینێت چى روودەدات.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

خەریکە رێگاى سلێمانى بۆ کەرکوک پەکى دەکەوێت

خەریکە رێگاى سلێمانى بۆ کەرکوک پەکى دەکەوێت