سوپاى پاسداران:
فەتاح ئیشى خۆى کرد
964+
وریا فەتاح
سوپای پاسدارانی ئێران لە بەیاننامەی ژمارە 10ـى خۆیدا رایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنی “بەڵێنی راستگۆ 3″دا، مووشەکی “فەتاح”یان بەکارهێناوە و دەڵێت، ئەم هێرشە “سەرەتای کۆتاییهاتنی ئەفسانەی بەرگریی ئاسمانیی ئیسرائیل” بووە و پەیامێکی “هێز و دەسەڵاتی” گەیاندووەتە “هاوپەیمانە شەڕهەڵگیرسێنەرەکەی” تەلئەبیب.
بەپێی بەیاننامەکە، سوپای پاسداران پیرۆزبایی لە فەرماندە و جەنگاوەرانی هێزی ئاسمانى دەکەن بۆ دەستپێکردنی شەپۆلی یازدەیەمی ئۆپەراسیۆنی ‘بەڵێنی راستگۆ 3’ بە بەکارهێنانی مووشەکەکانی ‘فەتاح’ـی نەوەی یەکەم، کە بووە سەرەتای کۆتاییهاتنی ئەفسانەی بەرگرییە ئاسمانییەکانی سوپای یسرائیل وەکخۆیان دەڵێن.
وەک باسکراوە، شەوى رابردوو موشەکى فەتاح دواى بڕینى قەلغانى بەرگرى ئیسرائیل، پەیامى هێز و دەسەڵاتى ئێرانیان گەیاندە ئیسرائیل.
سوپای پاسداران لە کۆتاییدا جەختی کردووەتەوە: “هێرشە مووشەکییەکەمان سەلماندی کە ئێمە کۆنترۆڵی تەواومان بەسەر ئاسمانی خاکە داگیرکراوەکاندا سەپاندووە و دانیشتووانەکەی لە بەرامبەر هێرشە مووشەکییەکانی ئێراندا بێ هیچ بەرگرییەک ماونەتەوە.”