نرخی نەوت زیاتر دابەزی
نزیکە لە 77 دۆلار
بەردەوامی جەنگ نرخی نەوتی بەرزتر کردەوە
964+
توانا نەقی
بەردەوامى جەنگ و ترس لە داخستنى گەرووى هورمز، نرخى نەوتى لە ئاستێکى بەرزدا هێشتووەتەوە و بۆ ئەمڕۆش لە سەرووی 76 دۆلارە.
لە شەوی پێنجشەممەی رابردووەوە کە هێرشەکانی ئیسرائیل و ئێران بۆسەر یەکتر دەستی پێکردووە نرخی نەوت زیاتر بەخێرایى بەرز بووەوە و تائێستاش بەردەوامە.
ئەمڕۆ سێشەممە، لەگەڵ کردنەوەى بازاڕى نەوت نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت بە 76 و 52 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بە رێژەی 0.7% بەرزبووەتەوە.
هەرچی نەوتی خاوی تەکساسە گەیشتووەتە 74 دۆلار و 99 سەنت و بە رێژەی 0.15%بەرزتر بووەتەوە.