کەشتی فڕۆکە هەڵگری ئەمریکی - وێنە: ئاژانسەکان
"بۆ هاریکاری ئیسرائیل"
کەشتییە فڕۆکە هەڵگرەکەی ئەمریکا گەیشتە دەریای ناوەڕاست
964+
ئەحمەد مستەفا
پێگەی وۆڵ ستریت جۆرنەڵی ئەمریکی دەڵێ، بۆ هاوکاریکردنی ئیسرائیل، سێیەم كەشتی جەنگیی و فڕۆكەی هەڵگری سووتەمەنی ئەمریكا گەیشتە دەریای ناوەڕاست.
وۆڵ ستریت جۆرنەڵ پشتی بە چەند سەرچاوەیەک بەستوە و دەڵێت، ئامانجی کەشتییەکە بۆ هاریکاری بەرگریی ئیسرائیلە بەرامبەر موشەكەكانی ئێران.
ئەمە سێیەم كەشتی جەنگیی ئەمریكایە، کە دەگاتە دەریای ناوەڕاست، گروپی دووەمی كەشتییە فڕۆكەهەڵگرەكانی ئەمریكا بەرەو دەریای عەرەبی دەڕۆن.
تائێستا ئەمریکا، بڕیاری بەشداری راستەوخۆی نییە، بەڵام بەرپرسانی ئیسرائیل دەڵێن یارمەتییان داون، بەو حاڵەشەوە فڕۆكە سووتەمەنی هەڵگرەكانی ئەمریكا بەرەو ناوچەكە دەجوڵێن بۆ پاڵپشتی لە هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل.