"كارێكی هاوشێوەی تەقاندنەوەی پەیجەرەكان"

ئیسرائیل بۆ “هەینیی داهاتوو” چی بەدەستەوەیە؟

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

لە لێدوانێكی سەرنجڕاکێشدا، کە پەیامی کۆدکراوی هەڵگرتبوو، یەحیئیل لەیتەر باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا نیازی تەلئەبیبی ئاشکرا کرد بۆ ئەنجامدانی “ئۆپەراسیۆنێکی گەورە” دژی ئێران لە هەینی داهاتوودا.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رۆژنامەنووسی ئەمریکی لیندسی کیس، لیتەر وتی “چاوەڕوانی سوپرایزێک بکەن لە کۆتایی ئەم هەفتەیەدا” بەبێ ئەوەی سروشتی ئۆپەراسیۆنەکە و کاتی وردی ئۆپەراسیۆنەکە و گرووپی ئامانجدار ئاشکرا بکات.

باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا وتی، “کاتێک بارودۆخەكە هێور دەبێتەوە، شەوی پێنجشەممە و هەینیی داهاتوو، سوپرایز دەبینن، کە وا دەکات ئۆپەراسیۆنی تەقاندنەوەی پەیجەرەکانی حزبوڵای لوبنانی بچووک دەربکەوێت”.

لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو ئیسڕائیل لە هێرشێكی سایبەریدا لە لوبنان، ئەو ئامێری پەیجەر و بێتڵانەی تەقاندەوە، كە ئەندامانی حزبوڵا بەكاریان دەهێنا.

باڵیۆزی ئیسرائیل لە ئەمریکا وتیشی: جیهان تێدەگات کە ئێمە چەندە جددین لە وەستاندنی تواناکانی ئێران نەک تەنیا لە غەززە یان باشووری لوبنان.

چاودێران ئەم لێدوانەیان وەک پێشەکییەک بۆ ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگریی چۆنایەتی یان سەربازی لێکدەداتەوە کە بتوانێت لە گۆڕەپانە تەقلیدییەکانی ململانێ تێپەڕێت و لە شوێنی چاوەڕواننەکراودا بگاتە قووڵایی خاکی ئێران یان بریکارەکانی.

چاودێران پێیان وایە ئاماژەکردنی لیتەر بۆ ئەم ئۆپەراسیۆنە ئاماژەیە بۆ ئەگەری ئامادەکردنی ئۆپەراسیۆنێکی هەواڵگری ئەلیکترۆنی یان ئۆپەراسیۆنێکی مەیدانی ورد.

ئەم هەڵکشانە لە کاتێکدایە گرژی و ئاڵۆزییەکان لە ناوچەکە و ئاڵوگۆڕی شەڕ و بۆردومانەكان لە نێوان ئیسرائیل و ئێران بەڕێوەدەچێت و پێی ناوەتە پێنجەم رۆژەوە.

ئێران داوا لە گەشتیاران دەکات پەیجەر لەگەڵ خۆیان هەڵنە...

ئێران داوا لە گەشتیاران دەکات پەیجەر لەگەڵ خۆیان هەڵنەگرن