سێ‌ كارمەندی ئیسرائیلیش كوژراون

بە هۆی هێرشێكی ئێرانەوە هەموو پاڵاوگەکانی حەیفا داخران

964+

محەمەد فاتیح

سەرەڕای كوژرانی سێ‌ كارمەندی ئیسرائیلی، وێستگەكانی پاڵاوتنی نەوتيش لە حەیفای ئیسرائیل بە هۆی هێرشەكانی ئێران راگیراون.

گرووپی بازانی ئیسرائیلی كە بارەگا سەرەکییەکەی لە شاری حەیفای باکووری ئیسرائیلە، بڵاویكردەوە سەرجەم دامەزراوەكانی پاڵاوتنی نەوت لە حەیفای ئیسرائیل داخران، دوای ئەوەی وێستگەیەکی وزە کە بۆ بەرهەمهێنانی كارەبا بەکاردەهێنرا، لە هێرشێکی ئێراندا كرایە ئامانج و زیانێکی زۆری بەركەوت.

وتيشى، “سێ‌ كارمەندیان بە هۆی هێرشەكانی ئێرانەوە كوژراون، بەبێ‌ ئەوەی زانیاری زیاتر بخاتەڕوو”.

تائێستا هێرشەكانی ئێران بۆ سەر ئیسرائیل، زیاتر لە 24 كەسی كوشتووە و هێرشەكانی ئیسرائیلیش بۆ سەر ئێران زیاتر لە 224 كەسی كوشتووە و سەركردەی سەربازی و زانای ئەتۆمییان لە نێواندایە، سەرەڕای وێرانكارییەكی زۆری هەردوو وڵاتەكە.