دیمهنێكی باڵهخانهى وهزارهتى خوێندنى باڵا ... وێنه: راگهیاندنى وهزارهت
زانکۆکانى عێراق
بەخۆڕایى؛ 100 کورسى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا پێشکەشە بە هەرێمى کوردستان
964+
وریا فەتاح
وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم رایگەیاند، لە چواچێوەى هەماهەنگەکانیان لەگەڵ وەزارەتى خوێندنى باڵاو توێژینەوەى زانستى عێراقی فیدراڵ 100 کورسى خوێندنى باڵا/ ماستەر و دکتۆرا لە ژمارەیەک لە زانکۆکانى ناوەراست و باشوورى عێراق (بە شێوازى خۆرایی) بۆ پێشکەشکارانى هەرێمى کوردستان بۆ ساڵى خوێندنى (2025-2026) دابیندەکات.
وەزارەتى خوێندنى باڵاى هەرێم، ئاگادارى سەرجەم پێشکەشکارانى دانەمەرزاو و فەرمانبەرى دامەزراو بە شێوەى هەمیشەیی لەسەر میلاکى دامودەزگاکانى حکومەتى هەرێمى کوردستان دەکاتەوە کە پڕۆسەى پێشکەشکردن تاکو کۆتایی دەوامى فەرمى رێکەوتى 26.6.2025 بەردەوام دەبێت.
بۆ زانیارى دەربارەى مەرجەکانى پێشکەشکردن بۆ خوێندنی ماستەر و دکتۆرا لە زانکۆکانی عێراق سەردانى ئەم لینکە بکەن (https://adm.rdd.edu.iq/media/admissions.pdf).
پڕۆسەى پێشکەشکردن (بەشێوەى پێشکەشکردنى دۆسیەى راستەوخۆ) لە زانکۆکانى هاوپێچدا دەبێت و بەپێى نووسراوى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى عێراقی فیدراڵ، پێشکەشکارانى هەرێمى کوردستان لە مەرجەکانى تاقیکردنەوەى نیشتیمانى (توانستى زمانى ئینگلیزی، توانستى زمانى عەرەبی، توانستى کۆمپیوتەر) دەبەخشرێن، تەنها بەشدارى لە (تاقیکردنەوەى توانستى زانستى) دەکەن، لە کاتى دەرچون لە تاقیکردنەوەکە پێشکەشکاران بە تەنها لە نێوان خۆیان پێشبرکێ دەکەن لەسەر کورسیە تەرخانکراوەکانیان.
بۆ بینینى گشتاندنەکەى وەزارەت کلیک لەسەر ئەم بەستەرەى خوارەوە بکەن: https://drive.google.com/…/14swK2hIHHdRsf0uv0nR…/view…