"خانەی دادی سنە"

ئەوەی دڵخۆشی بە شەڕی ئێران و ئیسرائیل دەرببڕێ دەستگیر دەكرێت

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

خانەی دادی پارێزگای سنە رایگەیاندووە هەرجۆرەە دڵخۆشی دەربڕینێک سەبارەت بە شەڕی ئیسرائیل و ئێران لە ئاستی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، بە تاوان پێناسە دەکرێت و بەدواداچوونی یاسایی بۆ دەکرێت.

رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، كە بایەخ بە پرسی مافی مرۆڤ لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دەدات، بڵاویكردەوە، بەپێی ئەو راپۆرتانەی لە سنەوە دەستیان كەوتووە، خانەی دادی پارێزگای سنە بە ناردنی کورتەنامەیەک سەبارەت بەوەی بە “دڵخۆشی دەربڕین و هاندان بەمەبەستی تێکدانی ئاسایش” ناوی لێ بردووە، سەبارەت بە هەڵوێستی هاوڵاتییان لەسەر شەڕی نێوان حکومەتی ئێران و ئیسرائیل هەڕەشەی لێکردوون.

وەك سەرچاوەكە باسی دەكات، لە کورتەنامەكەدا پێداگری لەسەر ئەوە کراوەتەوە، سازکردنی ناوەڕۆکێک کە دەبێتە هۆی “تێکدانی ئاسایشی گشتی” بە تاوان دەناسرێت و بەدواداچوونی یاسایی بۆ دەکرێت، هەر بەو هۆیەوە پێویستە لە زووترین کاتدا بسڕدرێتەوە.

هەر سەبارەت بەم بابەتە، میدیاکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران رایانگەیاندووە، پێنج هاوڵاتیی دانیشتووی یەزد بەهۆی “تێکدانی بیروڕای گشتی و هەوڵی وێنەهەڵگرتنەوە لەو شوێنانەی چینبەندی کراون” دەستبەسەر كراون.

خوێندکارانی کورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دەگەڕێ...

خوێندکارانی کورد لە رۆژهەڵاتی كوردستان و ئێران دەگەڕێنەوە