له باره‌ی شه‌ڕی ئیسرائیل و ئێران كۆبووه‌وه
كۆمه‌ڵه‌ى ئێران داواى پێكهێنانى كۆمیته‌ى هاوبه‌شی حزبه‌كانى رۆژهه‌ڵات ده‌كات
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه‌ی زه‌حمه‌تكێشانی كوردستان بانگه‌وازێك بۆ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌كی هاوبه‌ش ئاراسته‌ی حزبه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، به گرنگیان زانیوه هه‌موو حزب و رێكخراوه سیاسییه‌كان له‌م قۆناغه‌دا دوور له هه‌ر جۆره كێشه و جیاوازییه‌ك، به ئه‌ركی خۆیان هه‌ستنه‌وه.
بانگەوازی کۆمەڵە بۆ پێکهێنانی «کۆمیتەی بەرێوەبەریی هاوبەشی» حێزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان
ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٥ی جۆزەردان کۆبوونەوەی بەرفراوانی کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان سەبارەت بە شەڕی نێوان ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی و گۆڕانکاریەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەگەرەکان و بەتایبەت دۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان بەرێوە چوو.
بە گرنگمان زانی لەم قۆناغەدا هەموو حێزب و رێکخراوە سیاسیەکان دوور لە هەر جۆرە کێشە و جیاوازییەک، بە ئەرکی خۆیان هەستنەوەو پلان و بەرنامەی هاوبەش و گونجاویان هەبێ تا بە کۆدەنگی و یەکگرتووانە بزاڤی خەڵکی کوردستان رێبەری بکەن.
بۆیە کومیتەی ناوەندی جەختی لە سەر پێکهێنانی «کومیتەی بەرێوەبەریی هاوبەشی» هەموو حێزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان نیشتەجێی لە باشوور کردەوە تا بتوانن وەڵامی شایستە به داخوازی بەرینی خەڵکی کوردستان بۆ یەکگرتوویی حێزبەکان بدەنەوە و بە کەمترین خەسار، ئەم قۆناغەی بزاڤی ڕزگاریخوازی کوردستان تێپەرێنن.
هەرلەمبارەوە کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان بە زووترین کات پلاتفۆرمی پێشنیارکراوی خۆی پێشکەشی حیزبەکان دەکات.
کومیتەی ناوەندیی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان
٢٥ی جۆزەردانی ١٤٠٤ی هەتاویی
١٥ی ژوئەنی ٢٠٢٥ی زایینی