گرافیک؛ 964+
رۆژی سێشەممە
پەرلەمانی عێراق لەسەر شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران کۆدەبێتەوە
964+
ژووری هەواڵ
بڕیارە رۆژی سێشەممەی ئەم هەفەتەیە پەرلەمانی عێراق لەبارەی جەنگی نێوان هەردوو وڵاتی ئیسرائیل و ئێران کۆببێتەوە.
بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، رۆژی سێشەممە 17.6.2025، لە پەرلەمان بەکارهێنانی خاکی عێراق لە جەنگەکەدا و رێگاکانی پاراستنی سەروەریی وڵاتەکە تاوتوێدەکرێن.
هەر لەبارەی گرژییەکان، ئەمڕۆ یەکشەممە 15.6.2025، سەرۆک وەزیرانى عێراق تەلەفونى بۆ سەرۆک کۆمارى ئێران کردووە و ئامادەیى بەغداى بۆ پێشکەشکردنى هەموو جۆرە هاوکارییەکى بۆ تاران، دەربڕیوە.
سودانی سێ پەیامی سەرەکی ئاراستەی پزیشکیان کردووە، بەتایبەت هاوسۆزیی حکومەت و گەلی عێراق بۆ ئێران و پاراستنى ئاسایش و سەقامگیریی ئێران.
سودانى بە پزیشکیانى وتووە، عێراق زۆر پەرۆشە کە بازنەی شەڕ فراوانتر نەبێت. بۆیە لەسەر چەندین ئاست کاردەکەن بۆ ئەوەی رێگری لە بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق لەلایەن ئیسرائیلەوە بکرێت.