هەواڵەکان

لە سنوورەکان خوێندکاران دێنەوە كوردستان و گەشتیاریش ناچنە ئێران

+964
ژووری هەواڵ

لە خانەقینەوە بۆ سۆران بە درێژایی ئەوە سنوورە، پەیامنێرەکانی 964 ئەمڕۆ چوونە پێنج دەروازەی فەڕمی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئێران، جگە لەوەی جوڵەی بازرگانی و گەشتیاری وەکخۆی بەردەوام بوو، لە دەروازەکانی مونزرییە و باشماخ و حاجی ئۆمەران، بینراوە کە زۆرینەی ئەوانەی دێنە هەرێمی کوردستان خوێندکارانن وچوونیش بۆ کۆماری ئێران بە تەواوی کەمی کردووە.
ئەوە لە حاڵێکدا، شەوان ئاسا و سادە لە ئاسمانی ئەو ناوچانە گڕی مووشەک و دەنگی فڕۆکە دەبیسترێ، بەڵام ژیانی خەڵک لە ناوچە سنوورییەکان ئاساییە و لەسەر کار و کەسابەتی خۆیانن.

لە خانەقینەوە بۆ سۆران؛ لە پێنج دەروازە پەیامنێران باس...

لە خانەقینەوە بۆ سۆران؛ لە پێنج دەروازە پەیامنێران باسی دۆخی سنوور دەکەن

سێ رۆژە موشەک بەیەکەوە نانەکانی نێوان ئێران و ئیسرائیل، نرخی ئاڵتونی لە بازاڕەکانی بەرەو گرانی بردووە، بووک و زاوا لەم دۆخەکە هیچ وەعزیان باش نییە، هەم زاوا گران لەسەری دەکەوێ هەم بووکەخانیش مسقاڵی کەمتری بۆ دەکرێ، عەیارە 21، کە زیاتر وا باوە بۆ پڕۆسەی زەواج بکرێ وا خەریکە نرخی مسقاڵێکی دەبێتە 700 هەزار دینار.

مسقاڵی زیڕی عەیارە 21 نزیکە لە 700 هەزار دینار 

مسقاڵی زیڕی عەیارە 21 نزیکە لە 700 هەزار دینار 

لەیەکەم رۆژى جەژنەوە ئارڤانى تەمەن حەوت ساڵان لە سنوورى دێرەلووک لە ئاوى زێى گەورە خنکاوە، بەڵام تائێستا تەرمەکەى نەدۆزراوەتەوە، ئەمڕۆ بۆ جارى چوارەم ئاوى بەنداوى گەلیێ رەشاڤە گیرایەوە.

بۆ دۆزینەوەى تەرمى ئارڤا؛ بەنداوى گەلیێ رەشاڤە گیرایە...

بۆ دۆزینەوەى تەرمى ئارڤا؛ بەنداوى گەلیێ رەشاڤە گیرایەوە

بە سەرما و گەرما، کۆڵانە و کۆڵانى کەرکوک دەگەڕێت، هاوینان ئەزبەرى و زستانان سەوزە و میوە دەفرۆشێت، ئەمە چیرۆکى خوێندکارێکى زانکۆیە، کە ماتۆڕێکى سێ تایە، بووە بە سەرچاوەى بژێوى ژیانى، دەنگێکى خۆشى هەیە و بە ئاواز و گۆرانى، هاوارى ئەزبەرى و سەوزە و میوە بە گوێى دانیشتوانى گەڕەکەکاندا دەدات.

لە بەشى ئینگلیزى دەخوێنێت؛ ئەزبەرى دەفرۆشێت

لە بەشى ئینگلیزى دەخوێنێت؛ ئەزبەرى دەفرۆشێت