له 10 براوه‌كانى كۆڕبه‌ندێكی روسیایه
دوای چاوپێکەوتنه‌كه‌ى لە 964 گه‌نجه كه‌ركوكییه‌كه ده‌رگاى خه‌ڵات و رێزلێنانى بۆ كرایه‌وه
964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک
ئەو کوڕە کوردەی لە وڵاتی روسیا بووە یەکێک لە براوەکانی یەکەم کۆڕبەندی جیهانی ديجیتاڵی بۆ تەکنەلۆژیا، دواى چاوپێكه‌وتنێكی له 964 ده‌رگاى خێری بۆ كرایه‌وه و بڕیاره له‌لایه‌ن چه‌ند بەرپرسێکى باڵاى و په‌رله‌مانى خه‌ڵات و رێزلێنانى پێشكه‌ش بكرێت.
محەمەد عەبدولخالق، كوڕه براوه‌كه بە 964ـی وت، دوای بڵاوکردنەوەی چاوپێکەوتنه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ 964، نزیکەی 15 دەزگای راگەیاندن و پەیج پەیوەندی پێوەندیان پێوه كردووه بۆ ئەنجام دانی دیدار و چاوپێکەوتن.
وتیشی “ئاگادارکراومەته‌وه کە بەڵێندراوە لە لایەن خالید شوانی وه‌زیری دادی عێراق و رێبوار تەها پارێزگاری کەرکوک دکتۆر ئەحمەد که‌رکوکی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک خەڵات بكرێم”.
به پشتگیری ئه‌م به‌رپرسانه بەشداری لە کەمپێکی خوێندن ده‌كات، بە ناوی قوتابخانەی نێودەوڵەتی ئاسایشی ئینتەرنێت بۆ گەنجان کە لە شاری مۆسکۆ لە مانگی ئۆکتۆبەر بەڕێوەدەچێت.
محەمەد، یه‌كێك بوو له بەشداربووانى یەکەمین کۆڕبەندی جیهانی دیجیتاڵی بۆ تەکنەلۆژیا لە وڵاتی روسیا بە بەشداری دوو 827 کەسی شارەزا تایبەتمەند بەو بوارە ئەنجامدارا کە نوێنەرایەتی 114 وڵاتیان دەکرد.
کۆڕبەندەکە تایبەت بوو بە بوارەکانی تەکنەلۆژیا لەوانەش زیرەکی دەستکرد و ئاسایشی ئینتەرنێت و سوود و گرنگیەکانی ئینتەرنێت و شێوازی دروست بەکارهێنانی ئینتەرنێت لە کاروباری رۆژانە.
ناوبراو بەبێ پاڵپشتی هیچ کەس و لایەنێک لەسەر ئەركی خۆی بەشداربوو و توانی ببێتە یەکێک لە 10 براوەکانی کۆڕبەندەکە.
پێداچوونه‌وه: فه‌رهاد حه‌سه‌ن