وەزارەتی گواستنەوەی عێراق

تەنیا بە رۆژ و لە فڕۆکەخانەی بەسرەوە گەشتەکان ئاسایی کراوەتەوە

964+

توانا نەقی

دوای داخستن و راگرتنی سەرجەم گەشتەکان لە فڕۆکەخانەکانی عێراق بڕیاردرا تەنیا بە رۆژ و لە فڕۆکەخانەی بەسرەوە گەشتەکان ئاسایی بکرێتەوە.

وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی عێراق بڵاویکردەوە، لە ئەمڕۆ شەممەوە تەنیا هاتن ورۆیشتنی فڕۆکە لە باشووری وڵات و لە فڕۆکەخانەی بەسرەوە ئاسایی دەبێتەوە، ئەویش تەنیا لە کاتی رۆژدا.

دەشڵێت، دوای هەڵسەنگاندن بۆ باروودۆخەکە و سەلامەتی گیانی گەشتیار و فڕۆکە خانە گەیشتوون بەوەی لەبەسرەوە گەشتەکان ئاسایی بکەنەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، دووپاتی دەکاتەوە کە راگرتنی هاتوچۆی ئاسمانی لە سەرجەم فڕۆکەخانەکانی عێراق بەردەوام دەبێت دا خۆیان بڕیاری کۆتایی لەسەر دەدەن.

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیران

گەشتەکانی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر راگیران