هاله سه‌رحانیشی له‌گه‌ڵدایه
ئیلهام شاهین به داوه‌ت له به‌غدایه و ناتوانێت بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ى
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هونه‌رمه‌ندى دیارى عه‌ره‌ب و وڵاتى میسر ئیلهام شاهین و راگه‌یاندكاری به‌ناوبانگ هاله سه‌رحان، به‌هۆى هێرشه‌كانى ئیسرائیل بۆ سه‌ر ئێران له به‌غدا گیریان خواردووه و ناتوانن بگه‌ڕێینه‌وه، وڵاته‌كه‌یان.
ئیلهام و هاله ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكه به‌مه‌به‌ستى به‌شداریكردن له چه‌ند چالاكییه‌كى هونه‌رى و رۆشنبیری سه‌ردانى به‌غدایان كردووه، به‌ڵام به‌هۆى وه‌ستانى هێڵه‌كانى فڕۆكه‌وانى له به‌غدا ماونه‌ته‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی رووسیا بڵاویكرده‌وه كه ئیلهام شاهین خانمه هونه‌رمه‌ندی میسری و هاله سه‌رحان خانمه راگه‌یاندكاری به‌ناوبانگی ئه‌و وڵاته له به‌غدا ماونه‌ته‌وه.
ئیلهام شاهین وتویه‌تى رۆژى هه‌ینى به‌ڕێگا‌وه بوون بۆ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌غدا بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ڕێنه‌وه بۆ میسر به‌ڵام ده‌ڵێت “چانسمان نه‌بوو و وتیان ئێستا ناتوانن بگه‌ڕێنه‌وه.”
وتیشی “به‌هۆی شه‌ڕی ئیسرائیل و ئێران گه‌شتی فڕۆكه‌وانی داخراوه و دواتر گه‌ڕاینه‌وه بۆ هۆتێل و ئێستاش نازانین چی بكه‌ین.”
"شەڕی ئێران و ئیسرائیل نەخشەى هێزە سیاسییەکانى عێراق دەگۆڕێت"