Screenshotساتی دەرهێنانی تەرمەكە، فۆتۆ: 964
گوندێکی قەزای ئاکرێ
کرێکارێکی گەنج کەوتە زێی گەورە و خنکا
964+
هێڤی دێوالی-دهۆک
کرێکارێکی تەمەن 20 ساڵ لە گوندی زێراڤنی سەر بە قەزای ئاکرێ، کەوتە ناو رووباری زێی گەورە و خنکا.
ئەمڕۆ شەممە2025.6.14، ئیبراهیم فەریق بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی قەزای ئاکرێ بە 964ـی وت، تیمەکانمان ئاگادار کرانەوە کە کرێکارێکی تەمەن 20 ساڵ لە کارگەیەکی چەو و لم لە گوندی زێراڤنی سەر بە قەزای ئاکرێ، کەوتووەتە ناو زێی گەورە و خنکاوە.
وتیشی، دەستبەجێ تیمەکانمان گەیشتوونەتە شوێنی روداوەکە و دەستیان بە گەڕان بەدوای تەرمی کرێکارەکەدا کرد.
ئیبراهیم فەریق، هەروەها دەڵێت، گەنجە خنكاوەکە ناوی” موهەننەد ئیسماعیل “”ـە و تەمەنی 20 ساڵە و تەرمەکەی دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی دادی ئاکرێ کرا.
پێداچوونەوە: هاوبەش