هێرشی ئێران و ئیسرائیل
سوپاى ئیسرائیل: دامەزراوەى ئەتۆمیمان لە ئەسفەهان بۆردومان کرد
964+
ژووری هەواڵ
ئەفیغاى ئەدەرعى، گوتەبێژى سوپاى ئیسرائیل بۆ میدیاى عەرەبى، رایگەیاند، فڕۆکە جەنگییەکانی هێزی ئاسمانی وڵاتەکەى، هێرشیانکردە سەر دامەزراوەیەکى ئەتۆمى ئێران لە ناوچەی ئەسفەهان.
ئاماژەى بەوەش کرد، لە دامەزراوەکەدا قۆناغی دووبارە پرۆسێسکردنی یۆرانیۆمی پیتێنراو دەکرا.
بە وتەى ئەو، لە دامەزراوەکەدا، پەرە دراوە بە پرۆسەی بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی پاش پیتاندنی یۆرانیۆم.
وتەبێژى سوپاى ئیسرائیل، روونیکردووەتەوە، لە هێرشەکەدا باڵەخانەیەکى بەرهەمهێنانی یۆرانیۆم و ژێرخانی گۆڕینی یۆرانیۆم و تاقیگەکەی لەناوبراوە.