سبەینێ هاتوچۆ ئاساییە؟

لەبارەى هاتوچۆکردن لە مەرزى کێلێ روونکردنەوە دەدرێت

964+

وریا فەتاح

لەبارەى هاتوچۆى گەشتیارى و بازرگانى لە مەرزى کێلێ، بەڕێوەبەرى گومرگى راپەڕین لە رێگەى 964ـەوە روونکردنەوە دەدات و دەڵێت،”تا ئەم ساتە هیچ کێشە و گرفتێک نییە و هاتوچۆ ئاساییە”.

عەباس عەزیز، بەڕێوەبەرى گومرگى راپەرین بە 964ـى وت،”ئەمڕۆ پشوو بووە بۆیە هاتوچۆ نەبووە، بەڵام تا ئەم کاتە هیچ بڕیارێک نییە بۆ ئەوەى هاتوچۆ بوەستێت بۆیە هاتوچۆ ئاساییە”.

جەختیش دەکاتەوە، ئەگەر پێشهاتى نوێ نەیەتە پێشەوە، سبەینێش وەک رۆژانى دیکە، هاتوچۆى گەشتیارى و بازرگانى لە مەرزى کێلێوە، ئاسایى دەبێت.

بە وتەى عەباس عەزیز، رۆژانە 800 گەشتیار لە مەرزەکەوە دێنە هەرێمى کوردستان، بەڵام بەهۆى ئەوەى ئێستا رێگاى دیوى قەڵادزێى مەرزەکە خۆڵە، هاتوچۆى گەشتیارى بۆ نیوە کەمى کردووە.

مەرزى کێلێ، مەرزێکى نافەرمییە لە نێوان هەرێمى کوردستان و وڵاتى ئێران، بە دیاریکراوى لە دیوى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە سنوورى قەزاى پشدەر و لە دیوى رۆژهەڵاتى کوردستانیشەوە نزیکترین شار لێیەوە سەردەشتە

نزیکەی نۆ تۆن سێوی گەنیو لە مەرزی کێلێ دەستی بەسەرداگی...

نزیکەی نۆ تۆن سێوی گەنیو لە مەرزی کێلێ دەستی بەسەرداگیرا