هەڕەشە دەکات

فەرماندەى هێزى زەمینى سوپاى پاسداران: دەروازەى دۆزەخ بەڕووى ئیسرائیلدا دەکەینەوە

964+

وریا فەتاح

محەمەد پاکپوور، فەرماندەی هێزی زەمینیی سوپای پاسدارانی ئێران، هەڕەشەیەکی توندی ئاراستەی ئیسرائیل کرد و رایگەیاند، “بەزوویی دەروازەکانی دۆزەخ” بە رووی ئیسرائیلدا دەکەنەوە، ئەمەش دوای هێرشێکی ئیسرائیل دێت کە بە بووەتە هۆی کوژرانی ژمارەیەک سەرکردە، زانای ئەتۆمی، بەرپرسانى ئەمنى.

پاکپوور لە پەیامێکدا بۆ عەلی خامنەیی، رێبەری باڵای ئێران کە ئاژانسی “مهر”ـی ئێرانی بڵاویکردووەتەوە، نووسیویەتی: “سەرەخۆشی و پیرۆزبایی خۆمتان ئاراستە دەکەم بەبۆنەی “شەهیدبوونی” ژمارەیەک سەرکردەی تێکۆشەری دیاری هێزە چەکدارەکان و ژمارەیەک زانای ئەتۆمی و ژن و منداڵی بێتاوان، لە هێرشە رژێمى زایۆنی.”

پاکپور لە پەیامەکەیدا وتویەتى،”وەک خزمەتکارێکی گەلی ئێران، شانازی بە چارەنووسی باشی ئەو شەهیدانەوە دەکەم و پەیمان نوێ دەکەمەوە کە لەگەڵ برا تێکۆشەرەکانمدا بۆ بەرگریکردن لە شۆڕشی ئیسلامی و گەلی مەزنی ئێران و تۆڵەسەندنەوەی خوێنی پاکی شەهیدان بەردەوام بین.”

هەروەک هەڕەشە لە ئیسرائیل دەکات و دەڵێت هێرشەکە بێ وەڵام نابێت و دەرەنجامێکى قورس و وێرانکەرى دەبێت.

ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران: وەڵامێکی پڕ ئازاری ئیسرائیل د...

ئەنجومەنی ئاسایشی ئێران: وەڵامێکی پڕ ئازاری ئیسرائیل دەدەینەوە