ئێران هێڵی ئینتەرنێتی لە سەرانسەری وڵاتەكەی راگرتووە
"وەزارەتی گواستنەوەی ئێران
ئێران هێڵی ئینتەرنێتی لە سەرانسەری وڵاتەكەی راگرت
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
وەزارەتی گواستنەوەی ئێران رایگەیاند، كۆتوبەندی تەواوی خستەسەر تەواوی هێڵەكانی ئینتەرنێت لە وڵاتەكەیدا و رادەگیرێت.
وەزارەتی گواستنەوەی ئێران لە راگەیاندراوێكدا وتی، بەهۆی بارودۆخی وڵاتەكەیان و گرتنەبەری رێوشوێنی ئەمنی لە لایەن لایەنە بەرپرس و تایبەتمەندەكانەوە، بە شێوەیەكی كاتی ئینتەرنێت كۆتوبەندی دەخرێتەسەر لە تەواوی ئێراندا.
ئاماژەیان بەوەش كردووە، لەگەڵ ئاساییبوونەوەی وەزعەكە، ئەو كۆتوبەندەی سەر ئینتەرنێت لادەبرێت.
ئێران دەڵێت، كۆتوبەندیان خستووەتەسەر ئینتەرنێت، بەڵام پێدەچێت بە تەواوی ئینتەرنێت راگرابێت.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ ئیسرائیل هێرشی فراوانی كردەسەر ئێران و تا ئێستا سێ فەرماندەی گەورەی سەربازی و شەش زانای ئەتۆمی كوژراون، جگە لە بۆردومانكردنی بنكەی ئەتۆمی و سەربازی لە سەرانسەری ئێران، ئەمە جگە لەوەی 121 كەس لە 12 پارێزگای ئێراندا بریندار بوون.