ترەمپ هۆشداری بە ئێران دەدات
هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەكانی داهاتوو وێرانكەرتر دەبن
964+
محەمەد فاتیح
لەگەڵ لێدانی ئێران چاودێرەكان پێیان وایە ئەمە سەرەتای ئەو گۆڕانكاریەیە كە لە ناوچەكە روو دەدەن و سەرۆكی ئەمریكاش هۆشداریەكی توند بە ئێران دەدات.
ئەمڕۆ هەینی 13.6.2025 دوای هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر تاران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا لە هۆشداریەكەیدا بۆ ئێران داوای لە تاران كردووە رێكەوتن بكات پێش ئەوەی كار لە كار بترازێت.
دەشلێت، “زیانێكی گیانی زۆر هەبووە و وێرانكاریەكی بەرفراوان كراوە، بەڵام تائێستاش كات ماوە بۆ راگرتنی ئەم هێرشانە، بە تایبەتی كە هێرشە پلان بۆ داڕێژراوەكانی داهاتوو وێرانكەرتر دەبن”.
“پێویستە لەسەر ئێران رێكەوتن بكات پێش ئەوەی هیچ شتێك لە ئارادا نەمێنێت… هەل لە دوای هەلمان بە ئێران داوە تاكو رێكەوتن بكات”، ترەمپ وای وت.