بۆ ئەوانەی روخساریان گۆڕاوە یان جوانكاریان كردووە

ئەگەر پڕۆگرامی كارتی خۆراك روخسارت نەخوێنێتەوە دەبێت كارتی نیشتیمانی نوێ‌ بكەیتەوە

964+

محەمەد فاتیح

دوای ئەوەی زۆرێك لە خەڵكی هەرێمی كوردستان كێشەیان بۆ دروستبوو نەیان دەتوانی خۆیان لە پڕۆگرامی كارتی خۆراك داخڵ بكەن، بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر داوا دەكات ئەوانەی جوانكاریان ئەنجام داوە و پڕۆگرامەكە دەموچاویان ناخوێنێتەوە، بڕۆن كارتی نیشتیمانی نوێ‌ بكەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی رێکخستنی پسوولەی خۆراكی هەولێر بڵاویكردەوە ئاگاداری ئەو هاوڵاتیانە دەکەینەوە کە روخساریان گۆڕاوە یان جوانکاریان ئەنجام داوە گەر سەدا پەنجا روخساری بچێتەوە سەر وێنەی کارتی نیشتمانی و کارتی نیشتمانیەکەی مێژووەکەی بەسەر نەچووبێ ئەوا دەیخوێنێتەوە.

وتيشى، “ئەگەر جاری یەکەمیش وەری نەگرت بۆ دووەم جار و سێیەم جار هەوڵبدات و روخساری پاک بکاتەوە و چاوی گەش بکاتەوە بەرامبەر شاشەی مۆبایلەکە ئەوا وەری دەگرێت، بەڵام بە پێچەوانەوە وەری ناگرێت و دەبێ کارتی نیشتمانیەکەی نوێ بکاتەوە، بۆ ئەوەی بەشەخۆراکی نەبڕدرێت “.