سەرچاوە ئەمنییەکان؛

“بنکەی ئەتۆمی نەتەنزی ئێران بە تەواوی تێکشکاوە”

964+

ئەحمەد مستەفا

رۆژنامەی “یەدیعوت ئەحرونوت”ی ئیسرائیلی. بە پشتبەستن بە سەرچاوە ئەمنییەکان بڵاویکردەوە، سوپای ئیسرائیل لە ئەنجامی هێرشەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، دامەزراوەی ئەتۆمی نەتەنزی ئێرانی بەتەواوی تێکشکاندووە.

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ئێران، بنیامین ناتەنیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل پیشتر وتی، هێرشەکەیان “لە دڵی پرۆگرامی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران”ی داوە و ئامانجیان دامەزراوەی ئەتۆمیی نەتەنز و زانایانی ئەتۆمی بووە.

دامەزراوەی نەتەنز:

پێگەی نەتەنز لەنزیک ئیسفەهان، یەکێکە لە دیارترین دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، لەژێر سەرپەرشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمییە و پێکهاتەیەکی سەرەکی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێرانە.

بەپێی پسپۆڕان و شیکارییەکی ئەو ئاژانسە هەواڵییەکان، شوێنە هەڵکەندراوەکان دەریدەخەن کە ناوەندەکە، پێدەچیت لە قوڵایی نێوان 80 بۆ 100 مەتر لە ژێر زەویدا بێت.