لە کاتژمێر 12ـی شەوەوە بۆ 6:00ـی بەیانی
ئاگاداربن؛ بەشێکی شەقامی 100 مەتری هەولێر هێڵکاری بۆ دەکرێت
964+
ژێوار خدر
کاتژمێر 12:00ـی ئەمشەو شەقامی پێشەوا قازی 100 کە بە مەتری هەولێر ناسراوە، لە چوار ریانی جیهانەوە تا بەردەم بەنزینخانەی ئاکار هێڵکاری بۆدەکرێت.
هێمن حەمەدەمین، وتەبێژی هاتوچۆی هەولێر بە 964ـی وت،”لە دوای کاتژمێر 12:00ـی شەوەوە دەست بە هێڵکارییەکە دەکەین و شەقامەکە داناخرێت، شۆفێران دەتوانن سایدی بەرامبەر بەکاربهێنن بۆ هاتوچۆ کردن”.
وەک باسى دەکات، لەدواى 12ـى شەوەوە بەگشتى هاتوچۆى ئۆتۆمبێل کەم دەبێتەوە، بۆیە ئەو کاتەیان دیاریکردووە و تا کاتژمێر 6ـى بەیانى کارى تێدا دەکرێت.