بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی. فۆتۆ: 964
ئەوانەن کە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە
لە سلێمانی ناوی زیاتر لە پێنج هەزار پزیشک و کارمەند بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە
964+
ژووری هەواڵ
ناوی زیاتر لە پێنج هەزار پزیشک و کارمەندی تەندروستی و فەرامبەر، لە سنووری پارێزگای سلێمانی بۆ وەرگرتنی زەوی گەڕایەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 12.6.2025، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستیی سلێمانی، ناوی پێنج هەزار و 501 پزیشک و کارمەندی تەندروستی کە لە سنووری پارێزگاکە کاردەکەن، بڵاوکردەوە و رایگەیاند، زەویان پێدەدرێت.
رۆژی 20.6.2025 دوا وادە دەبێ بۆ وەرگرتنی فۆڕمی زەوی بۆ خانەنشینان و فەرمانبەران و دەبێ فەرمانگەکان تا ئەو وادەیە، هەر کوموکوڕییەک یان پڕکردنەوەی فۆڕمی وەرگرتن تەواو بکەن و بیگەڕێننەوە بۆیان.
وەزارەتی شارەوانی رایگەیاندووە، چوار سەد و 20 هەزار خانەنشین و فەرمانبەر تائێستا کە فۆڕمیان پڕکردووەتەوە، وردبینی بۆ ناوەکانیان کراوە و رەزامەندی ئەنجومەنی وەزیرانیان بەدەست هێناوە، بۆ تەرخانکردنی پارچە زەوی بۆیان.